وتەبێژی هودا پار: دەبێت ئیتر پرسی کورد لە کەوانەی توندوتیژی دەربهێنرێت

سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار سەبارەت بە دانانی چەک لە لایەن پەکەکە وتی، دەبێت پرسی کورد بە شێوەیەکی گونجانی برایەتی، ماف و عەدالەت چارەسەر بکرێت.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕاسنێک رێکخست و باس لە دانانی چەک و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە کرد.
رامانلی ئاماژەی کرد کە دەبێت ئەم بڕیارەکە تەنها وەک راگەیەندراو نەمێنێت و وتی، "دەبێت ئیتر پرسی کورد لە کەوانەی توندوتیژی دەربهێنرێت."
"هەڵبەتە تەنها دانانی چەک و خۆڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە بەس نییە"
رامانلی لەبارەی خۆهەڵوەشاندنی پەکەکە وتی، "چەند ڕۆژ پێشتر بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە راگەیەنران کە پەکەکە چەکی داناوە و خۆیهەڵوەشاندووە. هیوادارین و داوا دەکەین کە ئیتر پرسی کرد؛ لە کەوانەی چەک، توندوتیژی، تیرۆر و جیاوازخوازی رزگار بێت و هەنگاوی بەپەلە بهاوێژرێت بۆ ئەوەی پەرسەکە بە شێوەیەکی برایانە، بە ئاسوودەیی و دڵسۆزی چارەسەر بکرێت. ئەم بڕیارەی دانانی چەک و خۆهەڵوەشاندن کە ئێستا تەنها بەیاننامەیەکە لە مانگەکانی دەهاتوودا بە پراکتیزە جێبەجێ بکرێت؛ تەنها وەک بەڵێنێت نەمینێت و بە کردەوە جێبەجێ بکرێت. ئیتر ئێمەش وڵاتەکەمان و نیشتیمانەکەمان و لە هەموویان گرنگتر پرسی کورد لە کەوانەی ٤٠ ساڵەی توندوتیژی دەربهێنین. هەڵبەتە تەنها دانانی چەک و خۆڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە بەس نییە. چارەسەرکردنی پرسی کورد و نەهێشتنی تاک دەست ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی هەموو ئەو کێشانە کە باسمان کردووە، ئەرکی هاوبەشی ئێمەیە."
"إن شاء الله هەموومان پێکەوە ئیتر پرسی کورد لە ڕۆژەڤی تورکیا دەردەهێنین"
سەرکان رامانلی لە بەردەوامی وتی، "ئێمە وەک هودا پار ئامادەیین هەموو بەرپرسیارێتی لە ئەستۆماندا لە ژێر سەقفی پەرلەمان بەجێ بهێنین. بە بێ هیچ مەرجێک پشتگری لە هەموو هەنگاوێک دەکەین کە بە شێوەی یاسایی و دەستووری بۆ بەهێزترکردنی برایەتی و یەکێتیمان و بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆیی بهاوێژرێت و إن شاء الله هەموومان پێکەوە ئیتر پرسی کورد لە ڕۆژەڤی تورکیا دەردەهێنین. ئیتر لە شوێنی باسکردن لە پرسەکانی ناوخۆییمان دەبێت سەرقاڵی ناوچەکەمان، جوگرافیای ئیسلام و تەواوی جوگرافیا مەزلوومەکانی جیهان بین. ئەم هێز و دەرفەتەمان هەیە. ڕەنگە دەرفەتی داخستنی پرسی کورد و پرسی توندوتیژی-تیرۆر، کە ٤٠ ساڵە و زیاتر لە ١٠٠ ساڵە باسی دەکەین و نەمانتوانیوە چارەسەری بکەین، تا ئەو ڕادەیەی جارێکی دیکە نەکرێنەوە، دابخەین."
"دەبێت هەنگاو بهاوێژرێت بۆ ئەوەی پرسی کورد بە شێوەی گونجانی برایەتی، ماف و یاساکان چارەسەر بکرێت"
رامانلی لە کۆتاییدا وتی، "بەم وەسیلەیە، ئەمڕۆ هەموومان داوا دەکەین کە ئەم قۆناغەی حکومەت وەک 'تورکیای بێ تیرۆر' وەسفی دەکات سەرکەوتوو بێت. چونکە وەک جەنابی سەرۆکی گشتیمان دەڵێت، 'ئەوانەی ڕقیان لە تورکیای بێ تورکیا هەیە؛ ئەوانەن کە نایانەوێت توندوتیژی و شەڕ لە ڕۆژەڤی وڵات دەربهێنرێت یانیش عەقڵیان تێناگات یانیش لەبارەی ئەخلاقی کێشەیان هەیە.' بانگهێشتی ئەو کەسانە دەکەین کە لە ڕووی ئەخلاقییەوە کێشەیان نییە و لە ڕووی دەروونییەوە کێشەی تەندروستیان نییە لەم قۆناغەی داهاتوودا دەنگیان بەرزتر بکەنەوە و پێکەوە کاربکەین بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی برایەتیمان لەسەر بنەمای ڕاستی و دادپەروەری. هەروەها کورد توخمێکی سەرەکیی دامەزرێنەری ئەم وڵاتەیە. ئەوانیش وەک تورک بەنیازن ئاڵای ئیسلام، ئاڵای برایەتی ئیسلامی، کە هەزار ساڵە بە شەرەف و کەرامەتەوە لە ژێر سەقفی ئیسلامدا هەڵیانکردووە، پێکەوە لە قۆناغی داهاتوودا هەڵبگرن، بەڵام پێویستە هەموومان دان بەوەدا بنێین کە بۆ ئەمەش هەنگاوگەلێک هەیە کە پێویستە لە چوارچێوەی زمان و شوناس و گەشەپێدانی ناوچەییدا بنرێت. لێرەدا دووپاتی دەکەمەوە کە دەبێت هەنگاو بنرێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بە شێوەیەکی برایانە، بە دەستەبەرکردن و چەسپاندنی ماف و دادپەروەری، لە ئاستێکدا کە چیتر باس لە توندوتیژی و ململانێ و تیرۆر و ترسی دابەشبوون نەکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کارتۆن بە تەوەرەی "غەززە تاقیکردنەوەی ئوممەت" کۆتایی هات کە لە لایەن وەقفی پەروەردەیی ئیدەئال (ئیدەڤ) رێکخراوبوو و ناهید مەقسوودی لە ئێرانەوە پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
شارەوانی گەورەشاری دیاربەکر کە لە دەست پارتی دەم-دایە سووکایەتی بە زانایانی گەورەی مسوڵمانی کورد دەکات و هەڵبەستە گرانبەهاکانیان لە سەر زەوی دەنووسێت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار سەردانی خانەوادەی شەهید ساجید پیشگین کرد کە ٢ ساڵ پێشتر لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ شەهید بوبوو.